(ABNA24.com)سەرچاوەیەکی ئەمریکی باسی نیشتنەوەی 12 فڕۆکەی جەنگیی دژەڕاداری F22 ی ئەمریکا دەکات لە قەتەر .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست سەرلەبەیانی شەممە نووسی ، ئەم فڕۆکانە لە بنکەی ئاسمانیی ئەلعوبەیدی قەتەر نیشتنەوە .
ئەم بنکە ئاسمانیە وەک بنکەی سەرەکیی هەڵمەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە .
هەنگاوە کێشەسازکەرەکانی ئەمریکا لە رۆژاوای ئاسیا لە چاند مانگی رابردوودا بە ناردنی کۆپاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن و یەکینەیەک لە فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی بی 52 بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین توندتر بوونە.
ئەمریکا و ئیمارات و سعودی و رژێمی زایۆنی ماوەیەکە هەوڵئەدەن بە هێنانەئارای بانگەشەی درۆیین لە دژی ئێران ، بەرەیەکی دژی ئێرانی لەسەر ئاستی جیهان پێکبێنن .
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٥
News ID: 955976
سەرچاوەیەکی ئەمریکی باسی نیشتنەوەی 12 فڕۆکەی جەنگیی دژەڕاداری F22 ی ئەمریکا دەکات لە قەتەر .